نێیمار پشتگیری مێسی ده‌كات
نێیمار دا سیلڤا، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت پێش ئه‌وه‌ی مێسی ماڵئاوایی له یاریكردن بكات به خه‌ونه‌كه‌ی بگات.
دوای ئه‌وه‌ی نێیمار داسیلڤا دوێنێ په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵژارده‌ی به‌رازیل كرده‌وه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، سامبا به رێڕه‌وێكی راست ده‌ڕوات، ده‌شڵێت: ئێمه له ئێستاوه چاومان له بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 2018ـه‌یه.
نێیمار له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی گلۆبۆی به‌رازیل ده‌شڵێت: هێنده‌ی خۆم بۆ مێسێشم پێ خۆشه ده‌ستكه‌وتێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بباته‌وه.
نێیمار گوتیشی: هیوای چاكبوونه‌وه بۆ مێسی ده‌خواز و پێی ده‌ڵێم بیرت ده‌كه‌م لیۆ.
نێیمار له ئێستادا له‌گه‌ڵ ھەڵبژاردەی برازیل خۆیان بۆ دوو یاری داھاتوو ئاماده ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان لە 8ـی ئەم مانگە میوانداریی بولیڤییا ده‌كه‌ن و پاشان لە رێکەوتی ١٢ـی ئەم مانگە دەبنە میوانی ھەڵبژاردەی ڤێنزویلا.