ئاماده‌كارييه سه‌ربازى و سياسييه‌كان بۆ رزگاركردنى مووسڵ به‌رده‌وامن
K24 – هه‌ولێر:
له رووى ديپلۆماسييه‌وه سه‌نگى كورد و دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كه و عێراقدا بووه‌ته سووڕگه‌ى سه‌ره‌كى ديپلۆماسييه‌تى هاوپه‌يمانان له دژى داعش له رووى مه‌يدانيشه‌وه سه‌نگ و قورسايى ستراتيجى و سه‌ربازى هێزى پێشمه‌رگه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به بێ پێشمه‌رگه و كورد بۆ هيچ لايه‌ك رەخساو نه‌بێت.
له هه‌ردوو بوارى سياسى و سه‌ربازى ئاماده‌كارييه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌رده‌وامه و له نوێترين ئاماده‌كارييه‌كانيشدا له رووى مه‌يدانييه‌وه هێزه عێراقييه‌كان باس لەوە دەكەن لە ئامادە باشی تەواودان بۆ رزگار كردنەوەی شاری موسڵ.
هێزى پێشمه‌رگه‌ش له لايه‌ن خۆيه‌وه له ئاماده‌كارييدايه بۆ ئه‌وه‌ى له گه‌وره‌ترين پرۆسه‌ى سه‌ربازى وشكانى له دژى داعش و رزگاركردنى مووسڵ به‌شدارى بكات، به‌شداريكردنه‌كه‌شى بووه‌ته هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى سوپاى عێراق و جێگه‌ى ستايشى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
داعش ماوه‌ى زياتر له دوو ساڵه دەستی به‌سه‌ر شارى مووسڵداگرتوە، بریارە لە كونترۆلكردنەوەی شاری موسڵدا ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق رۆلی بەرچاو بگیرن باس لەوەش دەكرێت چاوەروانی خولەكی سفرن بۆ دەستپێكی ئوپراسیونەكە.
دواى ئه‌وه‌ى له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانى به‌رگرييه‌وه پێشمه‌رگه توانى زه‌برى كوشنده له داعش بوه‌شێنێت و به‌ر به داگيركارييه‌كانيان بگرێت، هێزه عێراقييه‌كانيش خۆيان رێكخستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن قه‌ره‌بووى شكسته‌كانيان بكه‌نه‌وه و مووسڵ به يه‌كجارى له ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن.