رۆما گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ كرده‌وه
ناینگۆلان، ناوەراستکاری بەلجیکی رۆمای ئیتاڵیا كه له یۆرۆی 2016 ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردەوە.
راگه‌یاندنه‌كانی ئیتاڵیا درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانی یانه‌ی رۆمایان (راجا ناینگۆڵان)ـیان راگه‌یاند، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاند ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رپرسانی یانه‌كه له هه‌وڵێ رازیكردنی ئه‌و یاریزانه‌ن، دواجار رێككه‌وتن و تا ساڵی ٢٠٢٠ یاریزانه به‌لجیكاییه‌كه لەگەڵ گورگەکان بەردەوام دەبێت و بەم زووانەش بە فەرمی ئەم پرۆژەیە دەچێتە بواری جێ بە جێ کردن، ئه‌م هه‌واڵه‌ش یانه‌كانی چێڵسی و ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان بێهیوا ده‌كات، به‌وپێیه‌ی بریاندابوو له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ دووه‌مینجار بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه بێنه‌وه سه‌رهێڵ.
ناینگۆلان لەگەڵ درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی، بڕی مووچەی ساڵانە بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە.
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 27 ساڵه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2014 له یانه‌ی كالیاری ئیتاڵیاوه بۆ یانه‌ی رۆما گواستراوه‌ته‌وه.