ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراو ره‌فزێكی دایه بارسێلۆنا
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو میدیاكانی ئیسپانیا، رایانگه‌یاند بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه به فه‌رمی به گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ كڕینی دیبالا دێته سه‌رهێڵ، به‌ڵام یاریزانه ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماژه به چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌ش ده‌كات.
پاوڵۆ دیبالا، هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئۆلێ) ئارجێنتینا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و قسانه‌ی باس له چوونی ئه‌و بۆ بارسێلۆنا ده‌كه‌ن دوورن له راستی.
دیبالا ده‌شڵێت: راسته من حه‌ز به یاریكردن له پاڵ مێسی ده‌كه‌م، به‌ڵام له بارسێلۆنا نا، به‌ڵكو له هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ ئه‌و ده‌رفه‌ت و به‌خته‌م هه‌یه له پاڵ مێسی یاری بكه‌م.
ئه‌م قسانه‌ی دیبالا له كاتێكدایه كه پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند بوو كه بارسێلۆنا بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس ته‌رخان كردووه.
دیبالا زیاتر ده‌ڵێت: من ناچمه بارسێلۆنا و له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس نزیك بوومه‌ته‌وه.
دیبالای ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی له پاڵ مێسی به درێسی ئارجێنتینا ئه‌نجام دا، وه‌رزی رابردووش له سێریا ئه‌ی له كۆی 34 یاری 19 گۆڵی بۆ یانه‌ی پاڵێرمۆ تۆمار كرد، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵیش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتتۆسی شاری تۆرینۆ كرد.