وێنهی دوژمنێكی سهرسهختی ئێران له زانكۆی تاران بڵاودهكرێتهوه
K24 - ههولێر:
ئەنجوومەنی دەرچووانی زانکۆی پێشەسازیی شەریفی ئێران, لە حەوتەمی جەژنیدا ناوی دەرچووانی زانکۆکەی لە کتێبێکدا بڵاو کردەوە و وێنەی مەریەم رەجەوی رێبەری موجاهدینی خەلق لەم وێنەیەدا کێشەی نایەوە.
لەم کتێبەدا کە ئەنجوومهنی دەرچووانی زانکۆکە بڵاویکردووەتەوە، مەریەم رەجەوی بە "مەریم قەجەر عەزدانلوو"ی دانیشتووی فەرەنسا ناسراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە، سەرۆکایەتیی زانکۆی شەریفی تاران, چالاکییەکانی ئەنجوومهنەکەی راگرت و رایگەیاند, ئەم ئەنجوومەنە هیچ پهیوەندییەکی بە زانکۆکەوە نییە و بە یاسا بەرەوڕووی دەبنەوە.
مەریەم رەجەوی رێبەری رێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران و ئەندامانی رێکخراوەکە وەك سەرۆك کۆماری هەڵبژێردراوی داهاتووی ئێران ناوی دەبەن.