هێزى ده‌ريايى تۆقێنه‌رى رووسيا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايانى هێزى ده‌ريايى ئه‌مريكا نيگه‌رانى خۆيان له باره‌ى مه‌ترسيدارترين چه‌كى هێزى ده‌ريايى رووسيا نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه شيمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت ببێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر كه‌شتهه‌ڵگره‌كانى ئه‌مريكا.
چه‌كى ده‌ريايى رووسيا به هۆى سه‌رخستنى پڕۆژه‌ى "ياسن" و ژێر ده‌رياييه‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌يه و هه‌روه‌ها كه‌رته‌كانى پڕۆژه‌ى "22350" و كه‌رتى ئه‌ميراڵ گورشكۆف و مووشه‌كى سيركون و كاليبر پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به خۆيه‌وه بينيوه.
ژێر ده‌رياييه نوێيه‌كانى نه‌وه‌ى چواره‌مى رووسيا تواناى هه‌ڵگرتنى مووشه‌كێكى كاريگه‌رييان هه‌يه و له يه‌ك كاتدا 32 مووشه‌كى جۆرى كاليبه‌ر كه مه‌وداى زياتر له 2000 كيلۆمه‌تر ده‌بڕن، هه‌ڵده‌گرن.
گريمانه ده‌كرێت رووسيا 8 ژێر ده‌ريايى له‌و چه‌شنه‌ى هه‌بێت.
مووشه‌كى سيركون نيگه‌رانى لاى ئه‌مريكاييه‌كان درووست كردووه, به‌و پێيه‌ى ئه‌و موشه‌كه تواناى هه‌يه به خێراييه‌ك كه شه‌ش هێنده‌ى خێرايى ده‌نگه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ى ئاراسته بكرێت و له رووى پێكانى ئامانجه‌وه به‌و په‌ڕى ورده‌كارييه‌وه ده‌توانێت ئامانجه‌كانى بپێكێت.