چاوش ئۆغڵۆ: به‌شدارى شيعه له شه‌ڕى مووسڵ كێشه‌كان زياتر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياند, به‌شداريكردنى چه‌كدارانى شيعه له شه‌ڕى مووسڵ ئاشتى به‌ديناهێنێت و كێشه‌كان زياتر ده‌كات و پێويسته ئه‌و ئه‌و هێزانه به‌شدارى بكه‌ن, كه له لايه‌ن توركياوه راهێنانيان پێكراوه.
له سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى مووسڵدا گرژى نێوان عێراق و توركيا زياتر بووه.
خاڵى سه‌ره‌كى ناكۆكى نێوان هه‌ردوولا هه‌بوونى يه‌كه‌يه‌كى سوپاى توركيايه له سه‌ربازگه‌يه‌كى باشيقه‌ى نزيك مووسڵ.
حكومه‌تى عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركيا به‌شدارى له‌و شه‌ڕه‌دا نه‌كه‌ن و سوپاى عێراق ئه‌و پرۆسه‌يه ئه‌نجام بدات.
چاوش ئۆغڵۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له‌گه‌ڵ هاوشانه ئيسپانييه‌كه‌ى دوێنێ له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجاميدا گوتيشى: ئه‌و هێزه‌ى ئێمه مه‌شقمان پێكردووه, خه‌ڵكى مووسڵن و به‌شدارى ئه‌و هێزانه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوويى كۆتايى بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌شداريكردنى شيعه‌كان ئاشتى به‌ديناهێنێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆى زيادبوونى كێشه‌كان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد, توركيا ئاماده‌يه پشتيوانى ئه‌و هێرشه بكات كه ده‌كرێته سه‌ر مووسڵ.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا, په‌رله‌مانى توركيا ياسايه‌كى نوێى ده‌ركرد, كه تێيدا رێگه به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له ناو خاكى عێراق و سووريا ده‌دات و له‌و روه‌وه ده‌ستى سوپاى ئاوه‌ڵا كردووه.
عێراق له لايه‌ن خۆيه‌وه ئيدانه‌ى ئه‌و بڕياره‌ى كرد و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى هۆشدارى دايه توركيا له‌وه‌ى يارى به ئاگرى شه‌ڕێكى هه‌رێمايه‌تى ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌غدا داوايكردووه, ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌و باره‌يه‌وه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز