خۆپێشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر بێئومێدن لە ھەوڵەكانی حكوومەتی عێراق
K24 - بەغدا
خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا بێئومێدبوونیان به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن، گۆڕینی وه‌زیره‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، چونكه حكوومه‌ت هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای به‌شبه‌شێنه وه‌زیره‌كان راده‌ستپێرێته‌وه، نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و لێهاتوویی.