یاریزانانی بارسێلۆنا به لێشاو تووشی پێكان ده‌بن
یانه‌ی بارسێلۆنا پێش ئه‌وه‌ی سبه‌ی به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی مه‌شقه‌كانی ده‌ست پێبكاته‌وه، ئه‌مڕۆ یاریزانێكی دیكه‌شی به‌هۆی ئازاره‌وه مه‌شقه‌كانی جێهێشتووه.
لیۆنێل مێسی و ساموێل ئۆمتیتی دوای پێكانه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه‌ته‌وه مه‌شقه‌كان، به‌ڵام هێشتا ئاست و ته‌ندروستیان جێگیر نییه، جیا له‌وه‌یش هه‌ریه‌كه له نێیمار و جۆردی ئالبا له یارییه‌كانی پاڵاوتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تووشی پێكان بوونه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ سێرجی رۆبێرتۆ كه ئه‌م وه‌رزه ئێنریكی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشتی پێده‌به‌ستێت تووشی پێكان بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كاسپه‌ر سیلیسین، گۆڵپارێزی نوێی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تووشی پێكان بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا یانه‌ی بارسێلۆنا له دوای رۆیشتنی كلاودیۆ براڤۆ بارودۆخی گۆڵپارێزه‌كانی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له 15ـی ئه‌م مانگه له لالیگای ئیسپانیا رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ده‌بێته‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی 2 رۆژ له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی یاری ده‌كات.