به ڤیدیۆ...بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا كارتی سه‌وز به‌كار هات
له یارییه‌كانی خولی پله‌دووی تۆپی پێی ئیتاڵیا، بۆ یه‌كه‌مینجار له یارییه‌كی ئه‌م خوله‌دا، به هۆی گیانی به‌رزی وه‌رزشییه‌وه ناوبژیوان كارتی سه‌وزی به ڕووی یاریزانێكدا به‌رز كرده‌وه.
دوێنێ، یه‌كشه‌ممه، 10 ئۆكتۆبه‌ری 2016، له خولی پله‌دووی ئیتاڵیا و له یاریی نێوان (ڤیشینزا) و (ڤیرتۆس)، له یارییه‌كه‌دا كریستیان گالیانۆ، یاریزانی یانه‌ی ڤیشێنزا تۆپێكی بۆ هاوڕێیه‌كانی بۆ نێو گۆڵ به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه به‌ر هیچ یاریزانێك بكه‌وێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه رۆیشت، به‌ڵام ناوبژیوانی یارییه‌كه فێكه‌ی لێدانی گۆشه‌ی لێدا، به‌ڵام گالیانۆ بڕیاره‌كه‌ی بۆ ناوبژیوان راست كردووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تۆپه‌ك به‌ر هیچ یاریزانێك نه‌كه‌وتووه، به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته پاك و جوانه‌وه كه ئاماده نه‌بوو فێڵ بكات، ناوبژیوان كارتی سه‌وزی به‌ڕوویدا به‌رز كرده‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ راستگۆیی ئه‌م یاریزانه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی ئیتاڵیا به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژی زۆر هه‌ست پێده‌كرێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته رێگه‌ی به ناوبژیوان داوه له كاتی هه‌ستكردن به هه‌ڵوێستێكی ناوازه و جوان كارتی سه‌وز به‌كاربێنێت، ئێستا له ئیسپانیاش بیرۆكه‌ی ئه‌وه هاتۆته پێش كه كارتی سه‌وز وه‌ك پاداشتێك و هاندانێك بۆ یاریزانان به‌كاربێنێت.