خەڵكی حەویجە شارەكە جێدەھێڵن

خەڵكی حەویجە خۆیان دەگەیەنە سەنگەرەكانی پێشمەرگە
kurdistan24.net

K24 – كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "لەگەڵ دەنگۆی نزیكبوونی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە، خەڵكی ئەو شارە ھەوڵدەدەن شارەكە جێ بھێڵن، نزیكەی 900 كەس لە حەویجەوە لە دەستی داعش ھەڵاتوون و خۆیان گەیاندووەتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و ئێستا لە مەكتەب خالید لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگەوە ناونووس دەكرێن".

گوتیشی: "ئەوانەی كەھاتوون مەترسی ئەوەیان ھەیە وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاربھێندرێن، یەكێك لەو كەسانە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات لە خێزانەكەیاندا 9 كەس ھاتوون و ھەر یەكەیان 200 دۆلاری داوە بەو كەسانەی لە حەویجە دەیان گەیەنە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و بۆ ئەوەی لە دەستی داعش رزگاربن".