پێكانه‌كه‌ی رامۆس زۆر له‌وه خراپتر كه ئه‌مڕۆ میدیاكان بڵاویان كرده‌وه
ڤایرۆسی فیفا زه‌برێكی گه‌وره‌ی له ریال مه‌درید دا و دڵی ئه‌م یانه‌یه‌ی له كارخست، كاپتنی یانه‌ی شایانه‌ی له 6 یاری داهاتوو بێبه‌ش ده‌كات.
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا، بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له یاریی نێوان ئه‌لبانیا و ئیسپانیا كه به سه‌ركه‌وتنی ماتادۆره‌كان به دوو گۆڵی بێ‌وڵام كۆتایی هات، سێرجیۆ رامۆس له خوله‌كی 80 به هۆی بچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی یاریگه‌ی جێهێشت.
ئه‌مڕۆ میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید دوور كه‌وتنه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆسیان به مانگێك دیاری كرد، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی كه رادیۆی ماركا باسی لێوه ده‌كات، رامۆس زیاتر له 40 رۆژ دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
تا ئێستا یه‌كلایی بۆته‌وه كه رامۆس له به‌رامبه‌ر ئه‌م یانانه یاری ناكات.
ریال بێتیس ـ ریال مه‌درید 15ـی ئه‌م مانگه
ریال مه‌درید ـ لیگا وارشۆ ـ چامپیۆنز لیگ 18ـی ئه‌م مانگه
ریال مه‌درید ـ ئاتڵێتیك بلباو 23ـی ئه‌م مانگه
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ـ ریال مه‌درید 29ـی ئه‌م مانگه
لیگا وارشۆ ـ ریال مه‌درید 2ـی مانگی داهاتوو.