نوێترین زانیاری له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مێسی بڵاو ده‌بێته‌وه
میدیایه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، زانیاری نوێی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مێسی بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی له یارییه‌كه‌ی دیپۆرتیۆ لاكۆرۆنیا ناكات.
میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا هه‌فته‌ی رابردوو زانیاری ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ به‌رامبه‌ر لاكۆرۆنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ گومانی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی مێسی له‌م یارییه دروست كرد و رایگه‌یاند كه هێشتا پزیشكه‌كان به ته‌واوه‌تی گڵۆپی سه‌وزیان بۆ یاریكردن بۆ هه‌ڵنه‌كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه مێسی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی نابێت، به‌ڵام ره‌نگه له گێمی دووه‌م تاقی بكرێته‌وه.
له ئێستادا ده‌سته‌ی پزیشكه‌كانی بارسێلۆنا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ئاماده بكه‌ن.