له‌مه‌ودوا ده‌توانن پۆست و كۆمێنت به‌ده‌نگ دابنێن
K24- هه‌ولێر
وه‌ك ده‌زانن هيچ فرمانێك له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نييه، تاكو له‌و رێگه‌يه‌وه بتوانرێت پۆستێكى ده‌نگى بڵاو بكه‌ينه‌وه، ياخود كۆمێنت به‌ده‌نگ دابنێين، ئه‌مه له‌كاتێكدايه هه‌ندێك له‌به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاره‌زوويانه كۆمێنت به‌ده‌نگ دابنێنن له جياتى نووسين، چونكه پێانوايه نووسين كاتێكى زياترى ده‌وێت تاوه‌كو كۆمێنتێك ياخود پۆستێك ده‌نووسن، به‌تايبه‌تى بۆ به‌كارهێنه‌رانى مۆبايل تاڕاده‌يه‌ك نووسين تێيدا ئاسان نييه.
بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته‌ش ده‌توانرێ له‌رێگه‌ى زيادكردنى پڵاگينگێك به‌ناوى Talk and comment له‌گوگڵ كرۆم، ئه‌م كرداره ئه‌نجام بده‌ن، بۆ به‌كارهێنه‌رانى مۆبايلى سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد پێويسته ئه‌پى Talk and comment دابه‌زێنن:-
بۆ به‌كارهێنه‌رانى كۆمپيوته‌ر كليك لێره بكه پڵاگينگه‌كه زياد بكه
بۆ به‌كارهێنه‌رانى مۆبايلى سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد كليك لێره بكه و ئه‌په‌كه دابه‌زێنه
بۆ زانيارى زياتر ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى، ئه‌م گرته ڤيديۆييه‌ى خواره‌وه ببينه:-