داعش کوژرانی وەزیرێكی خۆی پشتڕاست كردەوە

K24 - ھەولێر

رێکخراوی داعش کوژرانی ئەبو محەمەد فورقان، ئەمیری راگەیاندنی دیوان لە خەلافەتەکەیدا راگەیاند.

فورقان کە وەزیری راگەیاندنی داعش ناودەبرێت، مانگی رابردوو لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە شاری رەققەی سووریا کوژراوەو ناوی تەواوی وائیل عادل حەسەن سەلمان فەیازە.

داعش كە ھەواڵی كوژرانی ئەو بەرپرسەی لە راگەیاندنەكانی پشتڕاست كردوەتەوە، بەڵام زانیاری لەبارەی كات و شوێنی نەخستوەتەڕوو.

پێشتریش، ئەبو محەمەد عەدنانی وتەبێژی داعش لە بۆردومانێکی هاوشێوەدا کوژرا.