بە ھونەر بەغداییەكان لە شەڕ دووردەخرێنەوە

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای 20 ساڵ لە شەڕو ئاڵۆزی، هونەرمەندێکی عێراقی هەوڵ بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی مۆسیقا و هونەری کۆنی عێراقی دەدات.

هونەرمەند عەلی خەساف، ژمارەیەک گۆرانیبێژ و موزیک ژەنی لە گروپێکدا کۆکردۆتەوە، بۆ ئەوەی ھەم خەڵی بەغدا لە كاریگەرییەكانی شەڕ دووربخەنەوە، ھەمیش ھونەری كۆنی عێراق بە زینووی بھێڵنەوە.

خەساف دەڵێ: "خەمی گەورەی من ئاشناکردنی جیهانە بە کولتووری عێراقی، کولتووری عێراقی لە بواری گۆرانی و موزیک و لەسەرجەم بوارەکاندا دەوڵەمەندە، ئامانجی یەکەممان، بڵاوکردنەوەی هونەری عێراقیە، بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێین ئەمەیە هونەر و موزیکی عێڕاق، ئەمەیە کۆمەڵگەی روشەنبیر و کراوەو تێگەیشتوو، بە جیهان بڵێین کە وڵاتی من هەر نیشتمانی کوشتن و خوێن نیە، بەڵکو لانەی یەکەم وشە و شارستانیەتە لە مێژوودا".