عێراق كه‌مێك له برينه‌كانى به تايلاند سارێژ ده‌كات
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا و جامی ئاسیای 2019، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ره‌نگاری تایلاند بووه، یارییه‌كه‌ش به 4 گۆڵی بێ‌وڵام به‌سوود شێره‌كانی رافیده‌ین كۆتایی هات.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه چوو، له خوله‌كی 7ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له رێگه‌ی (موهه‌نه‌د ره‌حیم) ده‌ستپێشخه‌ری كرد، دواتر له خوله‌كی 24 هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد، پاشان هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 87 هاتریكی تۆمار كرد، 3 خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه، دیسان (موهه‌نه‌د ره‌حیم) ده‌ركه‌وته‌وه و به سووپه‌ر هاتریك واژۆی له‌سه‌ر یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی عێراق كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای 3 شكستی له‌سه‌ریه‌ك، بووه خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن، له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵه‌شدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا و ژاپۆن به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئوسترالیا، ژاپۆن، سعوودیه، ئیمارات و تایلاند یاری ده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا به 8 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه.