بروسلى لە كوردستانە
K24 - سلێمانی
عه‌باس عه‌لى زاده ناسراو به بروسلى كاتێك له وێنه و جوڵه‌كانى ده‌ڕوانیت ئه‌گه‌ر خۆى نه‌ڵێت من هاوشێوه‌ى ئه‌و ئه‌كته‌ره ناسراوه‌ى مێژووم ئه‌وا ره‌نگه تۆى بینه‌ر و خوێنه‌ر به ئاسانى جیاوازییه‌كان به‌دى نه‌كه‌یت.
بروسلى ئه‌كته‌رى ناودارى چینى و خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكى ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ى به یه‌كێك له دیارترین ره‌مزه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م له بوارى فیلم و نواندن و هونه‌ره‌كانى جه‌نگ داده‌نرێت،زۆرێك له جیهان به هۆى خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره دواى43 ساڵ له كۆچى دوایشى تا ئێستا لاسایى ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵ لاسایى كردنه‌وه‌ى جووڵه‌كانى بروسلى ،له هه‌مان كاتدا له شێوه‌ى جه‌سته‌شدا له‌و بچن.
عه‌باس بروسلى جێگه‌ى بایه‌خى میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش بووه و رۆژنامه‌نوسان كار‌و ژیانى ئه‌م هاوشێوه‌یه‌ى بروسلیان دۆكۆمێنت كردووه.
عه‌باس عه‌لى زاده ده‌ڵێت:كاتێك كه 18 ساڵ بووم وێنه‌یه‌كم گرت كه وه‌ك بروسلى وه‌ستابووم، پاشان له فه‌یسبووك پۆستم كرد. دواتر هه‌موو هاوڕێیانم پاڵپشتیان كردم و پێیان ووتم تۆ وه‌كو بروسلى وایت و له‌و ده‌چیت.
عباس على زاده"بروسلى" له دایك بووى ساڵى 1994 كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستانه‌وه و 20 ساڵ دواى وه‌فاتى بروسلى له دایك بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆى ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونى به ته‌واوى عاشقى بروس لى ده‌بێت و به ته‌واوى هه‌وڵ ده‌دات له‌و بچێت، عه‌لى زاده له ئێستادا به مه‌به‌ستى به‌شدارى له كارێكى كۆمپانیاى هاما بۆ به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رى كۆمیدى كوردى "شه‌مۆ" له شارى سلێمانیه.
به‌رپرسانى ئه‌و كۆمپانیاى هاما ده‌ڵێن ئه‌وان بیریان له‌وه كردۆته‌وه كارى رێكلام شێوه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ربگرێت سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنێت.
سبەی عەباس عەلی زادە میوانی بەرنامەی رۆژباشی كوردستان24 دەبێت و باس لە ئەزموون و وێكچوونی لەگەڵ برۆسلی دەكات.