سوارێز پێش مێسی و كریستیانۆ كه‌وته‌وه
له ریزبه‌ندی گۆڵكارانی 2016، سوارێز لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرت و به جیاوازی گۆڵێك پێش مێسی هاوڕێی كه‌وته‌وه، كریستیانۆش له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه.
لویس سوارێز، گۆڵكه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا، له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوایی و كۆلۆمبیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
له‌م یارییه‌دا سوارێز له خوله‌كی 74 گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌م گۆڵه‌ش سوارێز ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بۆ 44 گۆڵ به‌رز كرده‌وه و به گۆڵێك پێش مێسی كه‌وته‌وه، كه ئه‌ستێره ئه‌رجێنتینایه‌كه خاوه‌نی 43 گۆڵه.
كریستیانۆش ئه‌گه‌رچی له‌م هه‌فته‌یه له یارییه‌كانی پاڵاوتن فێستیڤاڵی گۆڵكردنی تۆمار كرد و له 2 یاری 5 گۆڵی كرد و بووه خاوه‌نی 40 گۆڵ، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌م دوو یاریزانه‌ی بارسێلۆنا وه‌ربگرێت.
له خانه‌كانی دیكه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه، زڵ‌اتان به 39 گۆڵ، لیڤاندۆڤسكی به 34 گۆڵ، ئه‌نتوان گریزمان به 33 گۆڵ و هیگواین به 33 گۆڵ له پله‌كانی چواره‌م تا حه‌وته‌م دێن.