مۆرگان فریمان به‌شداری یادی عاشوورا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی عاشوورا، شیعه‌كانی له‌نده‌ن له نزیك مزگه‌وت خویی له شه‌قامی ئۆكسفۆری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و له مزگه‌وته‌كه‌دا یادی رۆژی شه‌هیدبوونی حوسێنی كوڕی عه‌لی-یان كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی به‌شداربووان و میدیا به‌ریتانییه‌كان، به‌شداریكردنی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی و فیلمه‌كانی هۆلیوود، مۆرگان فریمانه، كه له ناوه‌ڕاستی كۆبوونه‌وه‌كه دانیشتووه.
به‌شداریكردنی مۆرگان فریمان، له‌لایه‌ن میدیا به‌ریتانییه‌كانه‌وه گرنگی پێدرا، چونكه به‌شداریكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێشبینی نه‌كراو بووه له بۆنه‌یه‌كی ئایینی هاوشێوه‌دا.