سه‌ددام له نیویۆركیش نه‌یاره‌كانی ده‌كوشت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "میره‌ر" بریتانی ئاشكرایكردووه" سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی رژێمی پێشووی عێراق له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌ندامانی سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری"موخابه‌رات" داناوه،بۆ كوشتنی ئه‌و نه‌یارانه‌ی رژێمه‌كه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا په‌نایان بۆ ئه‌مریكا بردووه.
رۆژنامه بریتانیه‌كه له زاری یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی عێراق له نیویۆرك له سه‌رده‌می سه‌ددام حسێن كاریكردووه گواستوویه‌تییه‌وه،كه نوێنه‌رانی عێراق كۆمه‌كیان له‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری "موخابه‌رات" عێراقی وه‌رگرتووه و ئه‌و كه‌سانه‌یان رفاندووه كه سه‌ر به لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان بوون و نه‌یاری رژێمی سه‌ددام حسێن بوون و له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌نایان هێناوه‌ته به‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌وكاتی عێراق به‌و شێوه‌یه كاریانكردووه،سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سانه‌یان بانگكردووه‌ته نوێنه‌رایه‌تی عێراق و دواتر خستوونیانه‌ته ژوورێكی تاریكه‌وه و هیچ په‌نجه‌ره‌یه‌كی تێدا نه‌بووه و ده‌رگاكه‌ی پۆڵا بووه و كه‌س نه‌یتوانیووه بیشكێنێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه" ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی براونه‌ته ئه‌و شوێنه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان خستوونه‌ته ناو ئه‌و سندوقانه‌وه كه تایبه‌تن به كه‌لوپه‌لی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و ناردوویانه‌ته‌وه بۆ عێراق،چونكه ئه‌فسه‌رانی گومرگی ئه‌مریكا ئه‌و سندوقانه ناپشكنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به نێرده دبلۆماسییه‌كانه‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا نه‌شیانتوانیووه له‌و ماوه‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تییه‌كه بپشكنن و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه بووه بچنه ناو نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌وه،چونكه به‌گوێره‌ی نه‌ریتی دپلۆماسی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه وه‌ك خاكی عێراق ئه‌ژمار كراووه و خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆی بووه.