یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌شێوه‌ی خواستن رووده‌كاته پرێمه‌ر لیگ
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید رازیبووه، ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی به تۆتێنهامی له‌نده‌نی بفرۆشێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 13 ئۆكتۆبه‌ری 2016، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كرد كه زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له ئیسكۆ، به‌مه‌رجێك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بڕوات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه 45 ملیۆن یۆرۆ له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بخاته‌گه‌ڕ.
هه‌وڵه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه له كاتێكدایه، ئیسكۆ هه‌فته‌ی رابردوو داوای له زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید كردووه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێ نادات رێگه‌ی رۆیشتنی بدات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆچیتینۆ، راهێنه‌ری ئارجێنتینی یانه‌ی تۆتێنهام ده‌یه‌وێت سوود له‌م نیگه‌رانییه‌ی ئیسكۆ وه‌ربگرێت و به‌په‌له داوای له سه‌رۆكانی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌موو كارێك بۆ رازیكردنی ئیسكۆ بكه‌ن.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیاوه ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مالاگه كرد، له 2013ـه‌وه به درێسی ریال مه‌درید له سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌بینرێت، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو زۆر نزیك بوو یانه‌ی شایانه جێبهێڵێت، دیسان ده‌نگۆی رۆیشتنی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.