كه‌سایه‌تییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان به‌م شێوه‌یه رۆژه‌كانییان ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مرۆڤ زوو یا دره‌نگ له خه‌و رابێت، ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ئه‌و رۆژه هه‌بێت، كه چۆن به‌سه‌ری ده‌بات و دوای هه‌ڵسانی له‌خه‌و چیده‌كات؟ وه‌رزش، یا نان خواردن؟ یاخود به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی؟
كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگ و سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان، هه‌ر یه‌كه‌یان سرووشتێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی كاته‌كانییان، به تایبه‌تیش له به‌یانییان و هه‌ڵسووكه‌وتییان له‌گه‌ڵ خه‌وتن له‌و كاته‌دا.
1- ستیڤ جۆبز، هاوبه‌ش و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ:
سامانه‌كه‌ی: به‌ر له‌مردنی له ساڵی2011، خاوه‌نی 11 ملیار دۆلار بوو
نه‌ریتی رۆژانه: هه‌موو به‌یانییه‌ك جۆبز دوای هه‌ڵسان له خه‌و، به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌كه‌ی ده‌وه‌ستا و له خۆی ده‌پرسی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ دوایین رۆژی ژیانم بێت، ئایا دڵم خۆشده‌بێت به‌و شتانه‌ی كه به نیازم ئه‌مڕۆ ئه‌نجامییان بده‌م؟"، ئه‌گه‌ر چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێر بووایه، ئه‌وا ده‌یزانی كه پێویسته گۆڕانكارییه‌ك له ژیانیدا بكات.
2- مارك زوكه‌ربێرگ، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك:
سامانه‌كه: 35.7 ملیار دۆلار له ساڵی 2015
نه‌ریتی رۆژانه: وا راهاتووه هه‌موو رۆژێك یه‌ك ستایلی جلوبه‌رگ بپۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاتی پێویست بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بیركردنه‌وه و بڕیاردانی پێویست، به‌ڵام مارك تا كاتژمێر شه‌ش و نیوی به‌یانی به چات قسه له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌ره‌كانی "داڕێژه‌ر به‌رنامه" فه‌یسبووك ده‌كات، دواتر ده‌خه‌وێت.
3- وینستۆن چه‌رچل، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا:
سامانه‌كه: نه‌زانراوه.
نه‌ریتی رۆژنه: چه‌رچل وه‌ك زانرابوو، سبه‌ینان كاتژمێر 7:30 خووله‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستا، به‌ڵام تا كاتژمێر 11 له‌سه‌ر جێگاكه‌ی ده‌مایه‌وه و ئه‌و كاته‌ی خواردنی به‌یانییان و خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كان به‌سه‌رده‌برد، دواتر بڕیار و رێنمایی پێویستی بۆ تیمی كاری نووسینگه‌كه‌ی ده‌رده‌كرد.
4- باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا:
سامانه‌كه‌ی: 6.9 ملیۆن دۆلار له ساڵی 2015.
نه‌ریتی رۆژانه: ئۆباما رۆژانه پابه‌ندی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی به‌یانییانه و كاتژمێر 6:45 له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له كێشی له‌ش و ته‌ندروستی دڵی بكات، دواتر خواردنی به‌یانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌خوات، ئینجا یارمه‌تی كچه‌كانی ده‌دات و بۆ قوتابخانه ئاماده‌یان ده‌كات.
5- بیڵ گه‌یتس: خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ر و داهێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت
سامانه‌كه‌ی: 79.2 ملیار دۆلار له ساڵی 2015.
نه‌ریتی رۆژانه: گه‌یتس زۆر گرنگی به ئه‌نجامدانی وه‌رزش ده‌دات و به‌وه به‌ناوبانگه كه ئاگادری ته‌ندروستی خۆیه‌تی، رۆژانه یه‌ك كاتژمێر له‌سه‌ر ئامێری راكردنی ئه‌لیكترۆنی راده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌ش سه‌یری خووله‌كانی راهێنانی كۆمپانیاكه‌ی ده‌كات.
6- ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا.
سامانه‌كه‌ی: 3.2 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی
نه‌ریتی رۆژانه: خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، سبه‌ینان سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆنییان نه‌ده‌كرد، چونكه له‌و بڕوایه‌دا بوو، له‌و كاته‌دا ده‌بوایه منداڵه‌كانی شتێكی دیكه بكه‌ن، زۆربه‌ی سبه‌ینان چاودێری هه‌واڵه‌كانی ده‌كرد و رۆژنامه‌كانی ده‌خوێنده‌وه، دواتر هه‌ندێك كاتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌برد.