مردنی پاشا لاپه‌ره‌یه‌كی ناڕوون له رۆژه‌ڤی سیاسی ئه‌م وڵاته ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به ملیۆنان تایله‌ندی ئه‌مرۆ هه‌ینی 2016-10-14 به به‌ركردنی جلوبه‌رگی ره‌ش به‌شداری مه‌راسیمی به خاكسپاردنی پاشاكه‌یان بوون كه مردنی پاشای 78 ساڵی له دوای 70 ساڵ پاشایه‌تیكردنی وڵات، لاپه‌ره‌یه‌كی ناڕوون له رۆژه‌ڤی سیاسه‌تی تایله‌ند كرده‌وه.
بۆمبیبۆل ئادولیادی رۆژی پێنجه‌شممه له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد كه به درێژترین پاشا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه و مردنی هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ردوامبوونی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی تایله‌ند، كه ته‌نیا دوو ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تای سه‌ربازی به قازانجی ئه‌و تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ناكۆكی سیاسی نێوان لایه‌نگرانی پاشا و لایه‌نگرانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو تاكسین شیناواترا باڵی به‌سه‌ر ژیانی سیاسی تایله‌ند كێشاوه و له مانگی ئایاری 2014 كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی سیسته‌می پاشایه‌تی له رووخان رزگار كرد.
كوڕه‌كه‌ی، ماها فاجیر شوێنێ باوكی ده‌گرێته‌وه و به‌شداری شۆردنی ته‌رمی باوكی ده‌بێت كه به شیوازی ئاینی بودایی به‌ڕێوه ده‌چێت و رێوره‌سمێكی تایبه‌ت به خۆیان بۆ ناشتنی ته‌رم هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند جه‌نه‌راڵ برایۆت شان ئۆشا به رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند جێ‌نشین پێشوازی لێ‌كرد و داوای كرد هه‌ندێ كاتی پێ بدات بۆ خۆ ئاماده‌كردن، پێش ئه‌وه‌ی پاشایه‌تی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
تایله‌ند وڵاتێكی گه‌شتارییه و حكومه‌ت داوا له كه‌رتی گه‌شتیاری كردووه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ ته‌واوی چالاكییه‌كانی رابگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆرسه‌ی تایله‌ند ئه‌مرۆ هه‌ینی به به‌رزبوونه‌وه‌ی 3.5% كرایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژێك نزم ببووه‌وه.