قوتابییه‌كی كۆلێژی پزیشكی وێنه‌ی لاشه‌ی مردووان له سناپ چاته‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
قوتابییه‌كی كۆلێژی پزیشكی له سعوودیه، وێنه‌ی لاشه‌ی مردووان ده‌گرێت و به سووكایه‌تییه‌وه له سناپ چاته‌كه‌ی خۆیدا بڵاوییانده‌كاته‌وه.
ئه‌م كاره‌ی ئه‌و كچه قوتابییه، مشتومڕێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سعوودیه به دوای خۆیدا هێناوه و هه‌ندێك ده‌ڵێن: "پزیشكی به‌ر له‌وه‌ی پیشه بێت، ئه‌خلاقه و پێویسته نهێنی نه‌خۆش بپارێزرێت و رێز له لاشه‌ی مردووانیش بگیردرێت".
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رسامی خۆیان نیشانداوه، كه‌سانی له‌و جۆره، كه خاوه‌ن ئه‌و خووڕه‌وشته‌ن، له نه‌خۆشخانه‌كان كار ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی سعوودی بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌حیا ن محه‌مه‌د شه‌هرانی، راوێژكاری دادوه‌ری ده‌ڵێت: "له رووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه توێكاری لاشه‌ی مردووان رێگه‌پێدراوه، به‌ڵام ده‌بێت ره‌چاوی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بكرێت و رێز له مردوو بگیردرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بڵاوكردنه‌وه‌ی لاشه‌ی مردوو و دواتر سووكایه‌تیپێكردنی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كارێكی ناشایسته‌یه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا یه‌كناگرێته‌وه، بێگومان ئه‌و كاره‌ش، سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پێویسته زانكۆكه له راستی و درووستی ئه‌و رووداوه بكۆڵێته‌وه و ده‌ستی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره بگرێت، به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزا بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوشێوه له داهاتوودا دووباره نه‌بێته‌وه".
تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی شوێنی خوێندن و ناسنامه‌ی ئه‌و كچه قوتابییه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كه‌ن له دژی ئه‌و قوتابییه.