توركیا: ئه‌وكاته‌ی موسڵ له رۆژێكدا داگیر كرا حكومه‌تی عێراق له‌كوێ بوو
K24 – هه‌ولێر
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا نه‌عمان كورتولوش له وه‌ڵامی به‌رپرسانی عێراقی رایگه‌یاند ئه‌و كاته‌ی كه داعش له رۆژێكدا موسڵی داگیر كرد، حكومه‌تی عێراق له كوێ بوو.
كورتولوش له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی، بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك، به‌تایبه‌تی پاش داگیركردنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه به پێویست زانی و وتی ئه‌و كاته‌ی كه شاری موسڵ له رۆژێكدا داگیركرا، حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌كوێ بوو. له رۆژێكدا چه‌ندین شاری عێراق داگیر كران، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له كوێ بوو.
گوتیشی بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له سوریا بۆ ئامانجێكی داگیركاری نییه و بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ له‌گه‌ڵ هێزه خۆجێیه‌كانی ناوچه و پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه و بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك بڕیارێكی دروسته و به‌هۆیه‌وه توركیا ئه‌ركی خۆی بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق جێبه‌جێ ده‌كات، پێشی عێراق و سوریا له لێواری پارچه‌بوون دان.
لێدوانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به‌م پرسه باڵیۆزه‌كانی یه‌كتر بانگهێشت كردووه.