ده‌ست له پشيله مه‌ده‌ن.. كوشنده‌يه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ميترۆى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه, شاره‌زايانى سه‌نته‌رى ئه‌مريكايى بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌خۆشييه‌كاندا ئاشكرايانكردووه, پشيله مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌يه له‌سه‌ر مرۆڤايه‌تى و ده‌ست هێنان به پشيله‌دا مرۆڤ تووشى نه‌خۆشى كوشنده ده‌كات.
زانايان دواى چاودێريكردنى نه‌خۆشييه‌كى كوشنده بۆيان ده‌ركه‌وتووه, پيشيله به ئاسانى ئه‌و نه‌خۆشيه ده‌گوازێته‌وه.
زانايان ده‌ڵێن جێ چڕنووكى پشيله به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه هۆكارێكى سه‌ره‌كييه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى تاى پشيله، كه نه‌خۆشييه‌كى كوشنده‌يه. هه‌ربۆيه ئامۆژگارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ن له كاتى به‌ركه‌وتنى پشيله‌دا ده‌ستيان به پاكى بشۆن.
هه‌ندێكى ديكه له توێژه‌ران له‌و بڕوايه‌دان, ده‌ستهێنان به پشيله‌دا مه‌ترسى له‌سه‌ر چاوى مرۆڤ درووست ده‌كات ئه‌وه‌ش به هۆى لكانى ورده توكى پشيله به ده‌سته‌وه و دواتر به‌ركه‌وتنى به چاو ده‌بێته هۆى تووشبوونى هه‌وكردنى سه‌خت له چاودا.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم