به ڤيديۆ.. سێ ژنى داعش خۆيان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له تۆمارێكى ڤيديۆيدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه, سێ ژنى داعش ده‌رده‌كه‌ون, كه ئه‌ندامى داعشن و ده‌يانه‌وێت خۆيان راده‌ست بكه‌ن.
ئه‌و سێ ژنه له شارى سرتى ليبيا بوونه و چه‌كدارانى سه‌ر به "البنيان المرصوص" كه هێزێكى چه‌كدارى نه‌يارى داعشه له ليبيا به ورياييه‌وه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له ترسى ئه‌وه‌ى خۆكوژى داعش بن و بيانه‌وێت خۆيان بته‌قێننه‌وه.