یاریزانێك له چامپیۆنز لیگه‌وه به‌ره‌و خولی نایابی كوردستان دێت
یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، هێرشبه‌رێكی هۆڵه‌ندی بۆ ریزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه كه پێشتر له چامپیۆنز لیگ و یۆرۆپا لیگ یاری كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (ئالان حوسێن) په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، ئه‌مشه‌و (جۆیل تشیبامبا)ـی ته‌مه‌ن 28 ساڵان ئه‌مشه‌و ده‌گاته باشووری كوردستان كه پێشتر له خولی نایابی یۆنان، هۆڵه‌ندا، دانیمار، بوڵگاریا و خولی تۆپی پێی چین كردووه.
له وه‌رزی 2010 ـ 2011، جۆیل تشیبامبا كه ئه‌وكات یاریزانی یانه‌ی (لیچ پۆزنان)ـی پۆڵه‌ندی بوو، له یۆرۆپا لیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بوونه‌وه و یارییه‌كه‌یان به (3 ـ 1) گۆڵ دۆڕاند، له‌م یارییه‌دا، ئیمانوێل ئه‌دیبایۆر هاتریكی بۆ مان سیتی تۆمار كرد، تاكه گۆڵی یانه‌ی پۆزنان، (جۆیل تشیبامبا) به شێوازێكی هونه‌ری جوان له (جۆ هارت)ـی گۆڵپارێزی مان سیتی تۆماری كرد.
جۆیل تشیبامبا، وه‌رزی رابردوو له خولی نایابی سلۆڤینیا یاری بۆ یانه‌ی كۆپه‌ر كردووه و ئه‌مشه‌ویش له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌گاته شاری دهۆك.
جۆیل تشیبامبا له كاتی تۆماركردنی گۆڵێك له تۆڕی گۆڵی گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر سیتی (جۆی هارت). یۆرۆپا لیگ وه‌رزی 2010 ـ 2011