گاریس به‌یل مه‌رجێكی بۆ مانه‌وه‌ی له ریال مه‌درید داناوه
له ئێستادا ریال مه‌درید خه‌ریكی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كانییه‌تی، له‌گه‌ڵ كریستیانۆ تاڕاده‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، به‌ڵام گاریس به‌یل مه‌رجێكی داناوه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 15 ئۆكتۆبه‌ری 2016، ئاشكرای كردووه كه ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه مووچه‌ی هه‌فتانه‌كه‌ی به هی كریستیانۆ یه‌كسان بكه‌نه‌وه كه بریتییه له 750 هه‌زار پاوه‌ند بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كرووس دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 340 هه‌زار پاوه‌ند گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه درێژ كرده‌وه.
به‌یلی 27 ساڵ، له ئێستادا به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 525 هه‌زار پاوه‌ند یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش، به‌یل داوای 20 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ هه‌ر ساڵێك كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێگه‌ی تایمزی ئینگلیزی بڵاوی كردۆته‌وه كه به‌یل به‌هۆی ئه‌وه‌ی 3 ساڵیش له كریستیانۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ گه‌نجتره و وه‌رگرتنی ئه‌م مووچه‌یه به شایسته ده‌زانێت.
ریال مه‌درید له ئێستادا، خه‌ریكی رازیكردنی گرێبه‌ستی یاریزانان (پیپی، مۆدریچ، كریستیانۆ و گاریس به‌یل)ـه.