توێژینەوەیەکی زانستی : با ژنەکەت لە خۆت زیرەکتر بێت
K24 – ھەولێر
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئامۆژگاری ئه‌و پیاوانه‌ی به‌دوای ژنهێنانی سه‌ركه‌تووانه ده‌گه‌رێن ده‌كات هاوسه‌رگه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه بكه‌ن كه ته‌مه‌نیان لانیكه‌م 5 ساڵ له خۆیان كه‌متره و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له دابونه‌ریتی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌ره‌ئه‌ستین گونجاوه، به‌دوای ئه‌و كچانه بگه‌ڕێن كه زیره‌كترن و زۆرترین كارامه‌ییان هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی گاردیان، تویژێنه‌وه‌ی مه‌یدانی له ئه‌وروپا له‌سه‌ر 1000 حاڵه‌تی شووكردن بۆ ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵ ئه‌نجامدراوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ زانیاری به‌شدارانی توێژینه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه و و سه‌قامگیری په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌نی نێوان ژن و مێرد له‌به‌ر چاو گیراوه.
توێژینه‌ران سه‌ڵماندوویانه كه گرنگترین مه‌رج بۆ ژیانێكی سه‌ركه‌وتووانه، نه‌بوونی هه‌ر جۆره ئه‌زموونێكی پێشووی لێك جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرده، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی ژن لانیكه‌م پێنج ساڵ كه‌متر بێت له ته‌مه‌نی مێرده‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی باشتر و ئاستێكی به‌رزتری ژن له پیاو.
دكتۆر ئیمانۆئێل فرانگنیر توێژه‌ری به‌شداری توێژینه‌وه رایگه‌یاند ئه‌و ژن و مێردانه‌ی كه جارێك له یه‌كتری جیا بوونه‌ته‌وه، ده‌رفه‌تێكی كه‌متریان هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له دووباره پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش. به‌ڵام ئه‌و فاكته‌ره به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری خۆی بۆ ئه‌و ژن و مێردانه له‌ده‌ست ده‌دات كه ئه‌زموونی جیابوونه‌وه‌یان نییه.
توێژه‌ران هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌شی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی، سه‌رنجڕاكێشی، و به‌ها و ئاراسته و زه‌وق و دابونه‌ریتی هاوبه‌ش به گرنگ ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فاكته‌ری ته‌مه‌ن، رۆشنبیری و په‌روه‌رده بۆ به‌م بوارانه‌ی سه‌ره‌وه زیاد بكرێن، ئه‌گه‌ری لێك جیابوونه‌وه كه‌متر ده‌كات.
جه‌ی-زێد 8 ساڵ له بیونسێ گه‌وره‌تره
ئۆباما 3 ساڵ له میشلی هاوسه‌ری گه‌وره‌تره