به سه‌ركه‌وتوویی له یه‌ك جیاكرانه‌وه و بوون به دوو كه‌س
K24 – هه‌ولێر
دوو منداڵی جمك كه له كه‌لـله‌ی سه‌ره‌وه پێكه‌وه به‌سترابوون، له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا به سه‌ركه‌وتوویی له یه‌ك جیاكرانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئین ئین، جه‌دن و ئەنایس مه‌كدۆناڵد، دوو جمكی 13 مانگی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی نزیكه‌ی 16.5 كاتژمێری له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له نیویۆرك له یه‌ك جیاكرانه‌وه.
نیكۆل و كریستیه‌ن دایك و باوكی ئه‌و دوو منداڵه بڕیارێكی به ئازاریان دا كه مه‌ترسی مردنیان یان زیان گه‌یاندنی ماوه درێژ بۆ مێشكی هه‌ردوو منداڵ له ئارادا بوو.
نه‌شته‌رگه‌ریی جیاكردنه‌وه‌ی كه‌لـله سه‌ری هه‌ردوو منداڵ له لایه‌ن دكتۆر جه‌یمس گودریچ ئه‌نجامدراو و هه‌فته‌مین نه‌شته‌رگه‌ری لێك جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دكتۆره‌یه و به 59مین نه‌شته‌رگه‌ری لێك جیا كردنه‌وه‌ی مێشك له‌سه‌ر ئاستی جیهان له وه‌ته‌ی 1952 ئه‌ژمار ده‌كرێت.