ئه‌و راستيانه‌ى له باره‌ى سێڵفييه‌وه نه‌تزانيوه
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانى تايله‌ندى له توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ‌دا كه له گۆڤارى CyberPsychology بڵاويانكردووه‌ته‌وه ئاشكرايانكردووه، خووگرتن به سێڵفييه‌وه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر هه‌بوونى گرفتى ده‌روونى.
توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر 300 قوتابى له هه‌ردوو ره‌گه‌ز و له ته‌مه‌نى نێوان 21 تا 24 ساڵ ئه‌نجامدراوه.
به‌شدارانى توێژينه‌وه‌كه به تايبه‌تى كچان خراونه‌ته ژێر تاقيكردنه‌وه‌ى ده‌روونى بۆ ئه‌ندازه‌گرتنى راده‌ى خه‌سڵه‌ته كه‌سييه‌كانى وه‌ك نێرگزى بوون و گه‌ڕان به‌دواى بايه‌خپێدان و خۆپه‌رستى و هه‌ستكردن به ته‌نيايى.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى شيكارى زانيارييه‌كان, هه‌موو به‌شداران نيوه‌ى كاتى ده‌ستبه‌تاڵييان به تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ر له‌و كاته‌شدا زۆرتر وێنه‌ى تايبه‌تى خۆيان بڵاوده‌كه‌نه‌وه, كه زۆرتر هه‌ست به ته‌نيايى و بايه‌خپێنه‌دانيان له لايه‌ن ده‌وروبه‌ريانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له كاتێكدا هه‌ستى خۆپه‌رستى و خودپه‌سندى و نێرگزى بوون تێياندا زاڵ ده‌بێت خێرا خۆيان سه‌رقاڵى سێڵفى گرتن و وێنه بڵاوكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
پرۆفيسۆر بايروت له په‌يمانگه‌ى نيشتيمانى بۆ كارگێڕى و گه‌شه‌پێدانى بانكۆك له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يلى بريتانيدا ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ى خوو خده‌يان بووه‌ته سێڵفى گرتن زيان له كه‌سايه‌تى خۆيان و توانا عه‌قڵييه‌كانيان و په‌يوه‌نديان له‌گه‌ڵ كه‌سانى ديكه‌دا ده‌ده‌ن.
روونيشيكردووه‌ته‌وه, سێڵفى ده‌رفه‌ت بۆ به‌رامبه‌ره‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت هه‌موو ئه‌و شتانه ببينن كه تايبه‌تن و له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون و خاوه‌ن سێڵفييه‌كه ده‌يه‌وێت بيانخاته به‌رچاوى ئه‌وانى ديكه ئه‌وه‌ش ده‌يسه‌لمێنێت ئه‌وانى خۆپه‌رست و خودپه‌سندن عاشقى وێنه‌ى سێڵفيين چونكه به‌و جۆره ده‌ريان ده‌خات كه خۆيان ده‌يانه‌وێت.
پێشتر له راپرسييه‌كدا كه ژنانى 11 وڵات تێيدا به‌شداريان كردبوو, ده‌ركه‌وتبوو, ژماره‌ى لايكى ژێر وێنه‌كان متمانه‌ى ژنان به خۆيان زياتر ده‌كات.