چاڤی شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی له داهاتوو ئاشكرا ده‌كات
چاڤی هێرندێز، یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا و ئێستای یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆژێكدا دێت، رۆناڵد كۆیمان ده‌بێته راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
چاڤی 36 ساڵ، له لێدوانێكدا كه له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: گواردیۆلا پێشتر زۆر سوودی له رۆناڵد كۆیمانی هۆڵه‌ندی و راهێنه‌ری ئێستای ئیڤه‌رتۆن وه‌رگرتووه.
چاڤی ده‌شڵێت: كۆیمان، پێشتر یاریده‌ده‌ری یۆهاین كرۆیفی راهێنه‌ری كۆچكردووی پێشووی بارسێلۆنا بووه و رۆڵێكی گه‌وره‌یان له پێگه‌یاندنی گواردیۆلا بینیوه كاتێك پێپ یاریزان بووه، ئه‌و زۆر به باشی له شێوازی یاریكردنی بارسا تێده‌گات.
رۆناڵد كۆیمانی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، ئێستا له پرێمه‌ر لیگ ئاستی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنی به‌ره‌و هه‌ڵكشان بردووه، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی ئه‌یاكس، ئایندهۆڤن، فه‌ینۆرد، بێنفیكا، ڤالێنسیا، ئه‌لكه‌مار، ساوسهامپتۆن بووه، له نێوان ساڵانی 1998 ـ 2000 یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر بووه له بارسێلۆنا بووه، له دوایین لێدوانیشیدا كۆیمان له باره‌ی گواریۆلاوه ده‌ڵێت: پێشتر من ئه‌و راهێنه‌ره‌م پێگه‌یاند.