مۆرینهۆ به یه‌ك ته‌له‌فۆن گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره رازی ده‌كات
ئیبراهیمۆڤیچ له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه به یه‌ك ته‌له‌فۆن مۆرینهۆ رازیكردووه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بكات، ده‌شڵێت: پێشتر به‌یه‌كه‌وه نازناومان بردۆته‌وه، چاوه‌ڕانمان بن ده‌ستكه‌وتی دیكه به‌ڕێوه‌یه.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، هیڕشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاشكرای ده‌كات، پێشتر بیرم له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نه‌كرد بووه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌وتران دووربوون له راستی.
زڵ‌اتان ده‌شڵێت: كاتێك مۆرینهۆ به راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ستنیشان كرا، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی پێوه كرم و به یه‌ك قسه رازی كردم، كاتێك وتی: زڵ‌اتان وه‌ره له مانچێسته‌ر چاوه‌ڕێت ده‌كه‌م.
زڵ‌اتان گوتیشی: مۆرینهۆ پێویست ناكات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك رازی بكات قسه‌ی زۆری بۆ بكات، ته‌نیا ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت كه بۆ ده‌كات به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی رازیت بكات.
زڵاتانی 35 ساڵ، پێشتر له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ له ئینته‌ر میلان نازناوی سێریای ئه‌ی بۆ وه‌رزی 2008 ـ 2009 به‌ده‌ستهێنا، له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستی ئازاد له پاریس سانجێرمانه‌وه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، له 4 یاری سه‌ره‌تای پرێمه‌ر لیگیش، 4 گۆڵی تۆمار كرد.