بۆ ئه‌وه‌ى پير نه‌بيت ئه‌م هه‌واڵه بخوێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زانايان به‌رده‌وامن له توێژينه‌وه‌كانيان بۆ رێگه‌گرتن له پير بوون و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن ده‌ركه‌وتنى نيشانه‌كانى پيرى له مرۆڤدا دوا بخه‌ن.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر نه‌بوونى چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى بۆ پيرى، به‌ڵام په‌يڕه‌وكردنى هه‌ندێك ئامۆژگارى و رێنمايى شاره‌زايان، پرۆسه‌ى پيربوون و ده‌ركه‌وتنى شوێنه‌واره‌كانى له جه‌سته و رووخسارى مرۆڤ دواده‌خه‌ن:
يه‌كه‌م: دڵه‌ڕاوكێ و نيگه‌رانى: دڵه‌ڕاوكێ يه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ى نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ده‌روونى مرۆڤ به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌ندرووستى مرۆڤ به گشتى و كارى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته كاريگه‌رى نه‌رێنى هه‌يه. ده‌بێته هۆى زوو ده‌ركه‌وتنى نيشانه‌كانى پيرى و تووشبوونى مرۆڤ به به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و شه‌كره.
دووه‌م: فه‌رامۆشكردنى به‌كارهێنانى دژه‌خۆر: زۆرێك له ژنان به تايبه‌تى گوێ به هه‌ستيارى و ناسكى پێستيان له به‌رامبه‌ر تيشكى خۆر و تيشكه زيانخه‌ڕۆكانى سه‌رووه‌نه‌وشه‌يى ناده‌ن و كرێمه‌كانى دژه خۆر به‌كار ناهێنن.
سێيه‌م: زياده‌ڕۆيى له خواردنى شيرنه‌مه‌نى: توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، زۆر به‌كارهێنانى شيرنه‌مه‌نييه‌كان، هۆكارن بۆ وشكبوونى پێست و بێبه‌شبوونى له مادده‌كانى كۆلاجين و ئيلاستين و به‌و هۆيه‌وه مرۆڤ تووشى ده‌ركه‌وتنى نيشانه‌كانى پيربوون ده‌بێت.
چواره‌م: فه‌رامۆشكردنى وه‌رزش: زۆرێك له‌و بڕوايه‌دان، وه‌رزش ته‌نيا بۆ كه‌مكردنى كێشه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت، به‌لايدا ناچن، كه ئه‌مه بۆچوونێكى هه‌ڵه‌يه و وه‌رزش باش‌ترين ده‌سته‌به‌رى به‌هێزى و به گه‌نجى هێشتنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌يه.
پێنجه‌م: ئيره‌يى: توێژينه‌وه نوێكان ده‌ريان خستووه، چاوتێبڕينى زۆر و ئيره‌يى يه‌كێك له‌و باره ده‌روونييانه‌ى كه به هۆيه‌وه ره‌نگه مرۆڤ تووشى نه‌خۆشييه‌كانى به‌رزى فشارى خوێن و شه‌كره ببێت و به‌و هۆيه‌وه جه‌سته‌ى به‌ره‌و داهێزران و ده‌ركه‌وتنى نيشانه‌كانى پيرى بڕوات.
شه‌شه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له دۆستان: توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، هاوڕێيه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا به تايبه‌تى ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى بێزارى و ماندووبوونى زۆر و مرۆڤ كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانييدا ده‌بێت، له رووى ده‌روونى و جه‌سته‌ييه‌وه زياتر هه‌ست به ئارامى ده‌كات و به پێچه‌وانه‌وه دووركه‌وتنه‌وه له هاوڕێيان مرۆڤ به‌ره‌و كه‌نارى گۆشه‌گيرى و سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان ده‌كات.
حه‌وته‌م: ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزيۆن: به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌ى گۆڤارى پزيشكى وه‌رزشى بريتانى، هه‌ر كاتژمێرێك مرۆڤ سه‌يرى ته‌له‌فزيۆن بكات، 22 خوله‌ك له ته‌مه‌نى كورت ده‌كات.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه زياتر له شه‌ش كاتژمێر ته‌ماشاى ته‌له‌فزيۆن ده‌كه‌ن، 5 ساڵ كه‌متر له كه‌سێك ده‌ژين كه له‌و ماوه‌يه كه‌متر ته‌ماشاى ته‌له‌فزيۆنى كردووه.