بە ڤیدیۆ...ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە سوپای عێراقدا تەقییەوە

kurdistan24.net

K24- خەرابەت سوڵتان

ھونەر ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 لە گوندی خەرابەت سوڵتان رایگەیاند: "شەڕێكی سەخت لە نێوان ھێزەكانی عێراقی و داعش لە ئارادایە و ھێزە عێراقییەكان دەیانەوێت پێشڕەوی زیاتر بكەن لەم سنوورە، كەمێك پێش ئێستا چەكدارانی داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكرایان بە سوپای عێراقدا تەقاندەوە، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەكان نەزانراون".

گوتیشی: "چەكدارانی داعش توانای رووبەڕوو بوونەوەیان نەماوە، دەیانەوێت لە رێگەی خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو رێگری لە پێشڕەوییەكانی سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە بكەن".