یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی له باره‌ی نێیمار بڵاو كرده‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا له راگه‌یاندراوێكدا، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی یانه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2016، یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ نێیماری هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌كه رێككه‌وتووین و رۆژی هه‌ینی داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه نێیمار تا 2021 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام تا رۆژی هه‌ینی داهاتوو ئاماژه به هیچ پاره‌یه‌ك و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و ریال مه‌درید به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر نێیمار داناوه.
نێیماری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، تا ئێستا له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی 300 گۆڵی تۆمار كردووه، پێشتر له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیل پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2013 بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه.