لێدوانه‌كانی ئێنریكی له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی

لویس ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له نزیكه‌وه شێوازی یاریكردنی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ یاریزانه‌كانی شی كردۆته‌وه و قسه‌یان له‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی یانه ئینگلیزییه‌كه كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18 ئۆكتۆبه‌ری 2016، لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ده‌ڵێت: ئێمه سبه‌ی له به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی به‌هێز یاری ده‌كه‌ین كه خاوه‌نی باشترین راهێنه‌ره.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: بۆ من شتێكی قورس نییه كه به شان و باڵی گواردیۆلادا هه‌ڵبده‌م، چونكه ئه‌و هاوڕێیه‌كی نزیكی منه.
له باره‌ی تیپه‌كه‌شی ده‌ڵێت: سێرجی رۆبێرتۆ و ئالبا به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن، گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسیش بۆ ئێمه جێگه‌ی دڵخۆشییه، چونكه مێسی یاریزانێكی كاریگه‌ره و له هه‌ر هێڵێكی نێو یاریگه یاری بكات ده‌توانێت زۆرترین مه‌ترسی دروست بكات.
ئێنریكی گوتیشی: نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار هه‌واڵێكی خۆش بوو بۆ هه‌موومان، گه‌ڕانه‌وه‌ى MSNـيش به‌يه‌كه‌وه متمانه‌يه‌كى زياترى به ئێمه به‌خشيوه.
بڕیاره سبه‌ی له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی كامپ نوو له كات 21:45 خوله‌ك ببێته میوانی یانه‌ی بارسێلۆنا.