مانچێسته‌ر سیتی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ كڕینی یاریزانێكی بایرن میونش ئاماده ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا، پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی داڤید ئالابا راسپاردووه.
پێگه‌ی گاردیانی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه مانچێسته‌ر سیتی بڕی 40 ملیۆن پاوه‌ندی پێشكه‌شی بایرن میونشن كردووه له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له داڤید ئالابا.
گواردیۆلا له ئێستادا له باڵی چه‌پی یانه‌كه‌ی رازی نییه و ئالابای نه‌مساوی به باشترین یاریزان بۆ ئه‌م هێڵه ده‌زانێت.
داڤید ئالابای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بایرن میونشن ده‌ستی به یاریكردووه، له 2011 به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هۆفینهایم كرد، دواتر بایرن میونشن ئه‌م یاریزانه‌ی گه‌ڕانده‌وه، تا ئێستاش چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره گرێبه‌ستیان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه باڤارییه‌كه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.