رۆناڵدۆ داوایه‌كی به‌په‌له‌ی له كۆتینهۆی هاونیشتیمانی هه‌یه

رۆناڵدۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا داوا له كۆتینهۆی یاریزانی لیڤه‌رپوول ده‌كات جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و ریال مه‌درید ببپێچێته‌وه و شوێنپێی ئه‌و هه‌ڵبگرێت.
رۆناڵدۆی دیارده، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌وانی رادیۆی (ئۆندا سێرۆ)ـی به‌رازیلی گوتی: له پێناو داهاتوویه‌كی گه‌وره‌تر حه‌ز ده‌كه‌م كۆتینهۆی هاونیشتیمانم په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
فلیپی كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، وه‌رزی رابردوو خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی لیڤه‌رپوولی پێبه‌خشرا، له ئێستادا په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێك تا 2020 له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردووش، ریال مه‌درید گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كرد بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ی ریدزه‌وه ره‌ت كرایه‌وه.
رۆناڵدۆ له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا له باره‌ی باشترینه‌كانی جێهان ده‌ڵێت: بێگومان مێسی، نێیمار و كریستیانۆ پێشه‌نگن، به‌ڵام پێویسته كاتێك باسی باشترینه‌كان ده‌كه‌ن لویس سوارێز له بیر نه‌كه‌ن.
رۆناڵدۆ له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان به باشترین یاریزانی جیهان گوتی: من وه‌ك خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كریستیانۆ له ریال مه‌درید یاری ده‌كات ئه‌و هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام پێویسته رێز له مێسی و نێیماریش بگرم كه به ته‌واوه‌تی ئه‌ستێره‌ی به توانان.
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، پێشتر یاری بۆ له رێگه‌ی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌نداوه له ده‌رگه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپای دا، دواتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك له نێوان 1996 ـ 1997 یاری بۆ بارسێلۆنا كرد، پاشان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ روویكرده ئینته‌ر میلان، له نێوان 2007 ـ 2002 له ریال مه‌درید یاری كرد، پاشان یانه‌كانی ئه‌ی سی میلان و كۆرنسیانزی تاقی كرده‌وه و له 2011 به‌فه‌رمی وازهێنانی راگه‌یاند.