بە ڤیدیۆ...زیندانێكی نھێنی ئاشكرا دەكرێت

kurdistan24.net

K24 – كەركووك

ھێزە ئەمنییەكانی كەركووك زیندانێكی نھێنیان لە گوندی باجوانی سەر بە پارێزگای كەركووك ئاشكرا كرد، بە گوتەی بەرپرسانی ئەمنی گومان دەكرێت ئەو زیندانەكە ھی لایەنگرانی داعش بێت.

ھێمن دەلۆ پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە ھەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە گوندی باجوانی سەر بە شاری كەركووك زیندانێكی تاكە كەسیان ئاشكرا كرد كە لەنێو ماڵێك دۆزرایەوە".

بە گوتەی بەرپرسانی ئەمنی پێشتر زانیاری ئەوەیان پێدراوە كە زیندانێكی لەم شێوە لە ماڵێك دروستكراوە، دوای گەڕان و پشكنین ئەو ماڵەیان دۆزیەوە، ھەروەھا سێ كەس لەو ماڵە دەستگیركراون كە دەستیان لە دروستكردنی زیندانەكە ھەبووە.