سبه‌ی سوارێز خه‌ڵاتێكی گه‌وره وه‌رده‌گرێت
بڕیاره سبه‌ی لویس سوارێز، هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین وه‌ربگرێت كه به پیچیچی ناسراوه و تایبه‌ته به‌و یاریزانه‌ی كه زۆرترین گۆڵیان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا تۆمار كردووه.
لویس سوارێز، وه‌رزی رابردوو به تۆماركردنی 40 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری لالیگا، هاوكات سه‌رلیستی گۆڵكارانی خوله‌كانی ئه‌ورووپاشی كرد، تاكه ركابه‌ری گۆنزالۆ هیگواین بوو كه له سێریای ئه‌ی ئیتاڵیا 36 گۆڵی بۆ ناپۆلی تۆمار كرد، له دوای ئه‌ویش كریستیانۆ له پله‌ی سێیه‌م دێت به 35 گۆڵ.
خه‌ڵاتی پیچیچی كه تایبه‌ته به گۆڵكه‌ری ئه‌ورووپا، له ساڵی 1970ـه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌وكات یاریزانی ریال مه‌درید (ئه‌مانسیۆ ئه‌مارۆ) به‌ده‌ستهی هێنا، هۆگۆ سانچێزی هێرشبه‌ری مێكسیكی 5 جار ئه‌م نازناوه‌ی بردۆته‌وه، رۆناڵدۆی به‌رازیلی و رائول گۆنزالێز، دیێگۆ فۆرلان هه‌ریه‌كه و دووجار ئه‌م خه‌ڵاته‌یان بردۆته‌وه، له دوو ساڵی رابردووش كریستیانۆ خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته بوو، پێشتر جارێكی دیكه ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و هاوشان له‌گه‌ڵ مێسی هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 3 خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینن.