بە ڤیدیۆ.. تونێڵەكانی داعش لەو گوندانە پێشمەرگە رزگاری كردوون

kurdistan24.net

K24 - گوندی بەدەنە

بۆخۆپاراستن لە بۆردوومانی فرۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان، چەكدارانی داعش لەو ناوچانەی لەژێر دەستیان دابوون، چەندین تونێلیان لێداوە، لە ژێر زەویدا ژووریان درووستكردووە بۆ ئەوەی تێیدا پشوو بدەن و بخەون، لە گوندی بەدەنەی گەورە داعش تونێڵیكی درێژی لێداوە و لە ناوەڕاستنی تونێڵەكەشدا ژووری ئەمیرەكەیان دروستكردووە.