وێنه‌یه‌ك ژیانی گۆڕی
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌ی چایچییه‌كی پاكستانی، له هه‌رێمی پیشاوه‌ری پاكستان، ژیانی ئه‌و گه‌نجه ده‌گۆڕێت و ده‌یكاته خاوه‌ن ناوبانگێكی جیهانی.
ئه‌و چایچییه، له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی كاری رۆژانه‌ی خۆی بوو، له‌لایه‌ن وێنه‌گرێكی به‌ناوبانگی پاكستانی به‌ناوی (جیا عه‌لی) وێنه‌یه‌كی ده‌گیرێت و له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوانی ئه‌و گه‌نجه پاكستانییه، مشتومڕێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكردووه و هه‌ندێك ده‌ڵێن، "پرسی چایچییه پاكستانییه‌كه له پرسه سیاسییه‌كان زیاتر بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی پاكستانی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش".
گه‌نجه چایچییه‌كه، له تویته‌ر زۆرترین پۆستی له‌سه‌ر كراوه و هاشتاگه‌ی به‌ناوی #Chaiwala له هه‌موو پرسه‌كانی دیكه زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
هه‌ندێك له په‌یجه‌كان وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌یان ده‌ستكاریكردووه و وه‌ك مۆدێل، وه‌رزشوان و ئه‌كته‌ر دایانناوه.
ئه‌رشه‌د، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنێكی پاكستانی رایگه‌یاند، ئه‌و له خێزانێكی 18 نه‌فه‌ری ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینی پاكستانه به‌ناوی ماردان، له كه‌رتی ئه‌لبشتۆن.
ئه‌رشه‌د ده‌ڵێت: "له‌وه‌ته‌ی وێنه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆژانه 40-50 كچ دێنه دووكانه بچووكه‌كه‌م و وێنه‌م له‌گه‌ڵ ده‌گرن".
به‌شێك له نووسه‌رانی پاكستان پێیانوایه، گۆڕینی ژیانێكی گه‌نجێكی ساده به وێنه‌یه‌ك، نیشانه‌ی به‌هێزی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
#ChaiWala is finally getting designers attention. pic.twitter.com/X9yl6oZYgE
— Khula Tazaad (@KhulaTazaad_) October 17, 2016
Meet @jiahali, the girl who made #ChaiWala viral on internet. #JiaPhotography pic.twitter.com/AXtUB2xp8m
— Sanam Baloch (@SanamBalochfans) October 18, 2016