بە وێنە... دەست بەسەر چەندین بۆمب و تەقەمەنی داعش دادەگیرێت
K24 – حەمدانیە
دوای رزگاركردنی بەشێك لە گوندی تەپە لە سنووری قەزای حەمدانیە لەلایەن سوپای عێراق، چەندین بۆمب و گولە ھاوەن لە جبەخانەیەكی دەستی بەسەردا گیرا.
بە گوێرەی زانیاری ھونەر ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24، ئەو بۆمب و تەقەمەنیانە لە خانووێك دانرابوون و لەوێوە ئامادەكرابوون بۆ ئەوەی ئاراستەی سەنگەرەكانی سوپای عێراقی بكەن یان بۆمبەكان لە شوێنی مەبەست دابنێنەوە.
چەكدارانی داعش لە گوندی تەپە زیاتر لە 10 تونێڵیان دروستكردووە و تا ئێستا نەتوانراوە بە تەواوی لە دەستی داعش رزگار بكرێت.