گۆڵپارێزێك كێشه بۆ ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس دروست ده‌كات
دۆنارۆما، ئه‌م گۆڵپارێزه ته‌مه‌ن 17 ساڵییه‌ی به ئاسته‌كه‌ی جیهانی شۆك كردووه، له ئێستادا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێز په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2016، پێگه‌ی یۆرۆ سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت (جیانلویجی دۆنارۆما) بكاته جێگره‌وه‌ی ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌كه بیهێڵێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی یوڤێنتۆس شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ ئه‌م گۆڵپارێزه ده‌كات و به بۆفۆنی دووه‌م وه‌سفی ده‌كه‌ن، ده‌یه‌وێت له كاتی وازهێنانی بۆفۆن، ئه‌م گۆڵپارێزه‌ی لاوه‌ی میلان بكاته میراتگه‌ری تۆڕه‌كه‌ی بۆفۆنی ئه‌فسانه.
له‌م نێوه‌ندا، مینۆ رایۆلا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دۆنارۆما ده‌ڵێت: ره‌نگه دۆنارۆما چاوه‌ڕێی هه‌ڵگرتنی سزایه‌كه‌ی سه‌ر ریال مه‌درید بكات كه له دوو گواستنه‌وه‌ی داهاتوو مافی كڕینی یاریزانانی له‌سه‌ر قه‌ده‌خه كراوه.
به‌پێی وته‌كانی مینۆ رایۆلا، كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی (ئیبراهیمۆڤیچ، پۆگبا و بالۆتێڵی)ـیشه، ره‌نگه چوونی دۆنارۆما له گواستنه‌وه‌ی زستانی 2018 رووبدات.
رایۆلا ده‌شڵێت: ئێمه ده‌رگای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دۆنارۆمامان له‌سه‌ر میلانیش دانه‌خستووه و ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌شی له‌م یانه‌یه هێشتا زیندووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی توتۆسپۆرتی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی میلان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دۆنارۆما تا 2022 راده‌گه‌یه‌نێت.
دۆناروما، له 2013 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی میلان كرد، وه‌رزی رابردوو به‌هۆی پێكانی گۆڵپارێزه‌كه‌یان له یارییه‌ك ده‌رفه‌تیان به دۆنارۆمادا، له‌م یارییه خۆی سه‌لماند و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكیش ده‌ركه‌وت، ئه‌م ساڵیش بووه یه‌كه‌مین گۆڵپارێز كه له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بكرێت.