كرێكاره‌ ئێرانييه‌كانى دوبز بۆ كوردستان 24 زانيارى نوێ ئاشكرا ده‌كه‌ن

ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌خه‌نه‌ڕوو.
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

ئه‌و كارمه‌نده‌ ئێرانييانه‌ى له‌ وێستگه‌ى كاره‌باى دوبز شاهێدحاڵى په‌لاماره‌كانى داعش و كوژرانى هاوڕێكانيان بوون به‌ ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌خه‌نه‌ڕوو.

يه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ بۆ كوردستان 24 گوتى: 3 له‌ هاوڕێكانيان گيانيان له‌ده‌ستداوه‌ و 9ى ديكه‌يان بريندار بوونه‌ و باسيشى له‌وه‌ كرد، برينداره‌كانيان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.