مه‌سرور بارزانی: له رووی سه‌ربازییه‌وه داعش له كۆتایی نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، داعش له زۆر به‌ره‌وه تێكشكاوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاماژه‌یه، كه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له كۆتایی نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێك له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، جه‌ختی له زیاتركردنی پاڵپشتییه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپەیمانیی جيهانى دژی داعش پرسه و سه‌ره‌خۆشی باراك ئۆبامای له كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كرد و هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست. هاوكات راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له سوپای ئه‌مریكا و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییه كرد، كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا گیانی به‌خشی.
هه‌روه‌ها دوا په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تيرۆريستانى داعش به گشتی و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بایه‌خ و به‌رده‌وامی پشتیوانی ئاسمانی و تێبینیكردنی گۆڕانكاری به‌رچاو له زیاتركردنی هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌چاو سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، داعش له زۆر به‌ره‌وه تێكشكاوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاماژه‌یه، كه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له كۆتایی نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه برێت مەكگورك جەختی لە به‌رده‌وامیدان به پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگە كرده‌وە و رایگه‌یاند، ئێمه به‌یه‌كه‌وه‌ین و پشتیوانیمان بۆ تێكشكاندنی ئه‌و دوژمنه دڕه‌نده‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پەیوەندییه‌كانى نێوان هەولێر و بەغدا، تیشك خرایه سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و گفتوگۆی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و به هه‌نگاوێگی گرنگ دانرا، بۆ شكستپێهێنان به داعش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق.