بە ڤیدیۆ..پێشمەرگە گوندێكی دیكەی كۆنتڕۆڵكردەوە

kurdistan24.net

K24 – تیسخراب

ھێرۆ مەولودی پەیامنێری كوردستان24 كە تاكە پەیامنێری كچە لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە گوندی تیسخرابی لە میحوەری باشیك كۆنتڕۆڵكردەوە و لە پێشڕەویدان".

بە گوێرەی زانیاری تۆڕی پەیامنێرانی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ كەمێك پێش ئێستاش پێشمەرگە چوونه‌ته‌ ناو هه‌ر دوو گوندی فازلیه‌، عومه‌ر قامچی و لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنی چەند ناوچەیەكی دیكە لە دەست چەكدارانی داعش.

مقەدەم لوقمان ھەركی بە كوردستان24 گوت: "گوندی تیسخراب كۆنتڕۆڵكراوە و ئێستا تیمەكانی ئەندازیاریی خەریكی پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێندراوەكانن".

بەرەبانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك باشیك لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر بنكە و بارەگاكانی داعش دەستپێکرد.